دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

٥٠٠ پارچە زەوی دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

وەک قۆناغی یەکەم و لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی نیشتەجێبوون، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (٤ـی شوباتی ٢٠٢٦)، پڕۆسەکە لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی ڕواندز دەستیپێکردووە. تێیدا زیاتر لە ٥٠٠ پارچە زەوی بە تیروپشک بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش دەکرێت کە مەرجە یاساییەکان دەیانگرێتەوە.

شارەوانی سۆران جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆسەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوە دەچێت بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت لەوەی زەوییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شەفاف دەگەنە دەستی شایستەکان.

ئەم هەنگاوەی ڕواندز تەنها سەرەتایە؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە، دابەشکردنی زەوی شارەوانییەکانی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەپێی خشتەیەکی کاتی دەگرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP