هەرێم نیوز
لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و قوتابیان، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڕیاری پشووی فەرمییان دا.
بەپێی بڕیارەکە، لە ڕۆژی یەکشەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٦ تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢٦، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو دەبێت. ئەم بڕیارە هەریەکە لەم شوێنانە دەگرێتەوە:
• گشت قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
• سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.
• ناوەندە حکومی، ناحکومی، تایبەت و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانیش.
ئەم بڕیارە کتوپڕە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران لە بارودۆخێکی نائاساییدایە و حکومەت دەیەوێت بەم هەنگاوە ڕێگری بکات لە هەر مەترسییەک کە ڕووبەڕووی خوێندکاران ببێتەوە لە کاتی هاتوچۆ و مانەوەیان لە ناوەندەکانی خوێندندا.