دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی هێرشی توند دەکاتە سەر ترەمپ و نەتانیاهۆ: "ئەمریکاتان کردووەتە قوربانیی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل"

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکی تووند و بێپەردەدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، هێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ و جەنگی ئێستای دژی وڵاتەکەی بە "نایاسایی و بێ پاساو" ناوبرد.

عێراقچی ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ وانەدان بە دەستدرێژیکاران.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەیەکی ستراتیژیی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کرد و گوتی: "ترەمپ دروشمی 'ئەمریکا لە پێشەوە'ی گۆڕیوە بۆ 'ئیسرائیل لە پێشەوە'، ئەمەش لە ڕاستیدا بە واتای 'ئەمریکا لە کۆتایی' دێت."

عێراقچی پێیوایە واشنتن بەرژەوەندییەکانی خۆی کردووەتە قوربانیی خواستەکانی نەتانیاهۆ و ئەم جەنگە هیچ سوودێکی بۆ گەلی ئەمریکا تێدا نییە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عێراقچی هۆشدارییەکی تووندی دایە ئەمریکا و ئیسرائیل و جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران "بۆ ئەم ڕۆژە" مەشق و ڕاهێنانیان کردووە و بە تەواوی ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک.

ئاماژەی بەوەش دا کە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی ئێران، بە وەڵامێکی وایان دەدرێتەوە کە "شایستە بێت بەو تاوانەی بەرامبەر گەلی ئێران ئەنجامی دەدەن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP