دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی سووریا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێگەیشت و هەردوولا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی گرنگی پێگەیشت.

پەیوەندییەکە لەلایەن ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە ئەنجام درابوو بۆ قسەکردن لەسەر دۆخی هەستیاری ئێستای ناوچەکە.

لە میانی گفتوگۆکەدا، هەردوولا بەوردی باسیان لە دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان و لێکەوتەکانیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرد.

هاوکات جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتی کردەوە لەپێناو پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP