دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ زانیاریی نوێ لەسەر گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە لەگەڵ ڕژێمێکی نوێی ئێران لە دانوستانی جددیدان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و هاوکات هەڕەشەی وێرانکردنی تەواوەتیی ژێرخانی ئەو وڵاتە دەکات ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ ڕایدەگەیەنێت کە ئەمریکا لەگەڵ ڕژێمێکی نوێ و شیاوتری ئێران لە دانوستاندنی جددیدایە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و وردەکاریی هەڕەشەکانیشی بۆ سەر ئێران ئاشکرا کرد، وتی، ئەگەر دانوستاندنەکان شکست بهێنن بە جۆرێک هەڕەشەی وێرانکردنی تەواوەتیی وێستگەکانی کارەبا و بیرە نەوتەکان و دوورگەی خارگ و تەنانەت وێستگەکانی شیرینکردنی ئاویش دەکات ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت و گەرووی هورمز نەکرێتەوە.

ترەمپ نووسیویەتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دانوستانێکی جددیدایە لەگەڵ ڕژێمێکی نوێ و شیاوتری ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان و پێشکەوتنی گەورەش بەدەست هاتووە.

سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هەڕەشە دەکات و دەڵێت ئەگەر بە هەر هۆکارێک بەمزووانە ڕێککەوتن نەکرێت کە پێدەچێت بکرێت و ئەگەر تەنگەی هورمز دەستبەجێ بەڕووی بازرگانیدا نەکرێتەوە ئەوا مانەوە خۆشەکەیان لە ئێران کۆتایی پێدەهێنن بە تەقاندنەوە و وێرانکردنی تەواوەتیی هەموو وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و بیرە نەوتەکان و دوورگەی خارگ و ڕەنگە هەموو وێستگەکانی ئاو شیرینکردنیش کە بە مەبەست هێشتا دەستیان لێ نەداون.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمە دەبێتە سزایەک بۆ کوژرانی سەربازەکانی ئەمریکا و نووسیویەتی ئەمە وەک سزایەک دەبێت بۆ ئەو سەربازە زۆرانەیان و کەسانی دیکەش کە ئێران لە ماوەی 47 ساڵی حوکمڕانیی تیرۆری ڕژێمە کۆنەکەیدا سەری بڕیون و کوشتوونی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP