دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆشکى سپى: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوەدەچن و جیاوازن لەوەی بە ئاشکرا دەگوترێت

هەرێم نیوز

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامن و بە شێوەیەکی "باش" بەرەو پێش دەچن، ئاماژەی بەوەش کرد ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی ئێران بە ئاشکرا دەیدەن، جیاوازە لەوەی لە کۆبوونەوە نهێنی و تایبەتەکاندا بە ئەمەریکای دەڵێن.

وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی بێوێنە بۆ ئێران ڕەخساوە تاوەکو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام هۆشداریشی دا کە ئەگەر تاران ئەم دەرفەتە ڕەت بکاتەوە، ئەوا باجێکی قورس دەدات.

لیڤیت ئەوەشی خستە ڕوو کە سوپای ئەمەریکا ئامادەیە هەموو بژاردە سەربازییەکان بخاتە بەردەم ترەمپ، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێران باجی ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتن و توندکردنی قەیرانەکان بدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP