دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتانیاهۆ: ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانە و هێڵەکانی شەمەندەفەری ئێران

هەرێم نیوز

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەستیکردووە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ لە ناوخۆی خاکی ئێراندا.

نەتانیاهۆ جەختی کردەوە کە ئیسرائیل بە هێزێکی زۆرترەوە "دەسەڵاتی ئێران تێکدەشکێنێت" و هێرشەکان بۆ سەر پێگە هەستیارەکان بەردەوام دەبن.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە دوێنێ لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی ئێران، چەندین فڕۆکەی گواستنەوە و دەیان هێلیکۆپتەریان تێکشکاندووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە هێزەکانیان ئەو هێڵە ئاسنین و پردانەیان کردووەتە ئامانج کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بەکاردەهێنرێن.

هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ٨ پردی ستراتیژییان خاپوور کردووە کە ئێران بۆ گواستنەوەی کەرەستەی جەنگی سوودی لێ دەبینین.

ئیسرائیل هۆشداری داوە کە ژێرخانە ئابوورییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج بە مەبەستی گەیاندنی "زیانی گەورەی دارایی" بە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP