هەرێم نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا بۆ هەر حاجییەک بڕی 2000 دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار دابین بکات. مامەڵەی وەرگرتنی ئەم پارەیە لە 13ی نیسانەوە لە بانکە دیاریکراوەکان دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە لیستی ناوی حاجیانی هەرێم دەدەنە بانکەکان.
جەختیش دەکەنەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی حاجیانی کوردستان هاوشێوەی عێراق لەم نرخە سوودمەند بن.
ئەمساڵ 5120 کەس لە هەرێمەوە دەچنە حەج و ڤیزەکانیان ئامادەیە. بڕیارە لە 7ی ئایارەوە یەکەم گەشتی ئاسمانی حاجییان بەرەو سعودیە دەستپێبکات.