هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بە مەبەستی پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن، بڕیاریدا ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان درێژ بکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی ٤ـی ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە بڕیاری ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ماوەی مانەوەی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوێنن، لە ١ـی ٥ـی ٢٠٢٦ تاوەکو ١٥ـی ٥ـی ٢٠٢٦ درێژ کرایەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکی تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات، و بڕیاری گونجاو دەردەکات. هەروەها جەخت کراوەتەوە، کە ئەو ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە، وەک ماوەی مانەوەی فەرمی بۆیان هەژمار دەکرێت.