هەرێم نیوز
بەپێی زانیارییە نوێیەکان، پڕۆسەی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتیی مانگی چوار کۆتایی هاتووە و بڕیارە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە ڕەوانە بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی ٤ـی ٢٠٢٦، وردەکاریی نوێ لەبارەی شایستە داراییەکان ئاشکرا کراوە و ئاماژە بەوە دراوە کە تا ڕۆژی یەکشەممە (٣ـی ئایار)، تەرازووی پێداچوونەوە و ڕاپۆرتی وردی خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
گرنگترین زانیارییەکان بۆ مووچەخۆران:
داهاتی نانەوتی: بۆ ئەم مانگە بڕی ٥٠ بۆ ٦٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکرێت، کە ئەمەش ئاسانکاریی گەورە بۆ خەرجکردنی مووچە دەکات.
کاتی گەیشتنی پارە: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، پارەکە بە نەختینە بگاتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
دۆسیەی نەوت: ڕێکارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کۆتاییان دێت.