هەرێم نیوز
بارزانی ڕایگەیاند کە پێداگریی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، لە کاتێکدا پرسی سەرۆکوەزیران دوا دەخرێت، جێگەی قبووڵکردن نییە و دەبێت هەردوو پرسەکە پێکەوە چارەسەر بکرێن.
بارزانی جەختی کردەوە کە هیچ بەرکەوتەیەکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تا ئەو کاتەی هەموو لایەنەکان لەسەر چارەسەرێکی هاوکات ڕێک نەکەون، بە جۆرێک کە زەمینە خۆش بکات بۆ بەشداریی هەمووان لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا.