هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، کە تەواوی نەخۆشخانەکان و تیمە پزیشکییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی بریندارانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی شاری کەرکووک و پێشکەشکردنی چارەسەری پێویست.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 4ـی 2026، وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، کە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان و ناردنی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ شاری کەرکووک. وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەرمان، خوێن و پێداویستییە پزیشکییەکان بە بڕی پێویست دابینکراون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی نەخوازراو.