دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆک وەزیرانی هەرێم نیگەرانیی خۆی بەرامبەر ڕووداوەکەی واشنتن دەردەبڕێت

هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نیگەرانیی خۆی بەرامبەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی واشنتن دەربڕی و پەیامێکی هاوسۆزی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 4ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە بە قوڵی نیگەرانە لەو تەقەکردنەی لە کاتی مەراسیمی کۆشکی سپی لە واشنتن ڕوویدا.

وتەبێژ، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سەرۆک وەزیران خۆشحاڵیی خۆی نیشانداوە بۆ سەلامەتیی سەرۆک ترەمپ، خانمی یەکەم، جێگری سەرۆک و ئەندامانی کابینەی حکومەت و میوانەکان، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە توندوتیژی هیچ جێگەیەکی لە ژیانی گشتیدا نییە.

ئەم پەیامەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت کە ڕووداوێکی تەقەکردن لە نزیک مەراسیمێکی فەرمی لە واشنتن پشێویی دروست کرد، بەڵام بەپێی زانیارییەکان هیچ کام لە بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا زیانیان پێنەگەیشتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP