دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسیی هەرێم ئاماری بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردوو و پێشبینییەکانی ئەمشەوی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و هۆشداریی لە ناسەقامگیربوونی کەشوهەوا لە درەنگانی ئەمشەودا دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 4ـی 2026، بەپێی ئامارەکان، قەزای سۆران بە تۆمارکردنی 9.8 ملم زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە، بەدوای ئەویشدا ئاکرێ بە 8.0 ملم دێت. بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی دیکە بەم شێوەیە بووە: دهۆک 5.7 ملم، زاخۆ 5.6 ملم، بامەرنی و بارزان 4 ملم، کەلار 3.8 ملم، حاجی ئۆمەران 3.0 ملم، هەڵەبجە 2.2 ملم، دەربەندیخان 1.6 ملم و پیرمام 0.4 ملم.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی ئەمشەو، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە درەنگانی شەودا کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێتەوە. سەرەتا لە سنووری دهۆک و زاخۆ بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە و تەزرە دەستپێدەکات، پاشان شەپۆلەکە ناوچەکانی ئاکرێ، هەولێر، سۆران، سلێمانی، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکووک دەگرێتەوە.

پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا کاریگەریی ئەم شەپۆلە لاواز ببێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP