هەرێم نیوز
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروو ١١٢ دۆلار، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ یەکەم کاردانەوەی فەرمیی بەرانبەر پێشنیازە نوێیەکەی تاران نیشاندا و جەختی لەسەر هێڵە سوورەکانی واشنتن کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ـی ٤ـی ٢٠٢٦، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ٤٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ١١٢.٧٠ دۆلار، هەروەها نەوتی تەکساسی ئەمریکی (WTI) گەیشتە نزیكەی ١٠٠ دۆلار. ئەم هەڵکشانە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە، نرخەکان ناجێگیرییەکی زۆریان بەخۆوە بینیوە و لە نێوان ٦٠ بۆ ١١٩ دۆلاردا چەقەیان بەستووە.
لە ڕەهەندە سیاسییەکەشدا، کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە پێشنیازە نوێیەکەی تاران بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە "ئەرێنییە"، بەڵام جەختی کردەوە کە هێڵە سوورەکانی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی چەکی ئەتۆمی و ئاسایشی ناوچەکە جێگیرن و هیچ سازشێکیان لەسەر ناکرێت.