دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ بۆ ئێران: پێویستە خۆتان بەدەستەوە بدەن، ئابوورییەکەتان لە لێواری داڕماندایە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا هێرشی توندی کردە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕایگەیاند کە دەبێت تاران خۆی بەدەستەوە بدات، چونکە ئابووری و هێزە سەربازییەکەی لەناوچوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ـی ٤ـی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە فشارە کەم وێنەکانی ئەمریکا ئێرانی گەیاندووەتە دۆخێکی مەترسیدار و وتی: "ئێران پێویستە خۆی بەدەستەوە بدات، چونکە ئابوورییەکەی لە لێواری داڕمانێکی تەواوەتیدایە."

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر زیانە سەربازییەکانی تاران و ڕایگەیاند: "ئێران لە ڕووی سەربازییەوە شکستی هێناوە؛ کەشتییەکانیان لە بنکی دەریادان و هێزە ئاسمانییەکەیان بە تەواوەتی تێکشکێنراوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP