هەرێم نیوز
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەی سەبارەت بە ئەژمارەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، "عەلی فالح ئەلزەیدی" بڵاوکردەوە و هۆشداری لە بوونی ئەژماری ساختە دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، لە ئێستادا تەنیا یەک ئەژماری فەرمیی هەیە لە پلاتفۆرمی "X" (تویتەری پێشوو) بەم ناونیشانە:
(https://x.com/alifalihalzaidy)
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر ئەژمارێکی دیکە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان بەناوی بەڕێزیانەوە بێت ساختەیە، بەتایبەتی ئەو ئەژمارەی کە لە فەیسبووک بەناوی ئەوەوە تادەکرێت و پۆستی تێدا دەکرێت.
نووسینگەکە داوا لە هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات تەنیا متمانە بەو سەرچاوە فەرمییە بکەن کە دیاری کراوە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست.