دواین هەواڵ

عێراق‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان پەیوەندی بە عەلی زەیدییەوە دەکات و بانگهێشتی تورکیای دەکات

هەرێم نیوز

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنێت، کە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشتووە و تێیدا بانگهێشتی تورکیای کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، 2ـی 5ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، کە ئەردۆغان بە بۆنەی ڕاسپاردنی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کردووە.

 لە میانی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا باسیان لە چۆنێتیی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیریی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دووپات کردووەتەوە و بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی پێشکەشی عەلی زەیدی کردووە، بۆ ئەوەی لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی تورکیا بکات.

ئەم جووڵە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە، کە عەلی زەیدی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر بوو و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کە ئەوەش ئاماژەیە بۆ هەوڵە چڕەکانی ڕاسپێردراو بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانیی ناوخۆیی و ناوچەیی بۆ کابینەکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP