دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەمریکا بەردەوامن و دەنگۆی ڕاگرتنیان بێ بنەمایە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ، تەواوی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن و ڕایدەگەیەنێت، کە پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 5ـی 2026، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە هاوکارییەکانی ئەمریکا بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە واژۆ کراوە، بەردەوامییان هەیە.

وەزارەت ئاماژەی بەوە دا، کە تەنیا هاوکارییەکانی تایبەت بە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەوەش بەهۆی سنوورداربوونی چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمریکا تا مانگی ٩ـی ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبن.

 هەروەها جەخت کراوەتەوە کە لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆ بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا دەست پێ دەکات بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP