دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسی ئاسایشی سنوور و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان تاووتوێ کرد

هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، شه‌وى رابردوو 22ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان کرد.

تيايدا پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران بەتایبەتى لە بواری ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ تەوەرێکی ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، باسيان له‌ دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە كرد و جه‌ختيان له‌ گرنگیی هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە کرده‌وه‌ بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌يان بوو.
هەر لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کۆمەڵێک پرسی گرنگیان تاوتوێ کرد، لەوانە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەت لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی، هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هاوکات، وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بیروڕایان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و ئاماژەیان بە گرنگیی هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە کرد بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆیی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP