هەرێم نیوز
محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی، ئەوەش بەهۆی ساڵیادی کارەساتی کۆمەڵکوژیی سەربازگەی سپایکەرەوە، لە هەمان کاتدا پشووەکە ئەو ناوەندانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی خوێندنیان هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی 6ـی 2026، محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە، 11ـی 6ـی 2026، لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە دەکرێتە پشووی فەرمی، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هۆکاری پشووەکە بۆ ساڵیادی کارەساتی کۆمەڵکوژیی سەربازگەی سپایکەر دەگەڕێتەوە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدرا.
پارێزگاری کەرکوک ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەم پشووە فەرمییە ئەو زانکۆ، کۆلێژ و دامەزراوە پەروەردەیییانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان هەیە و پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیان وەک خۆی بەڕێوەدەچێت.