هەرێم نیوز
ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە، تاران ئەمڕۆ یەکشەممە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ واشنتن واژۆ ناکات، چونکە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبەر ترسی ئەوەی ناوبراو ئەم بۆنەیە لە ڕووی میدیاییەوە دەقۆزێتەوە".
تاران ئامادە نییە ئەمڕۆ یەکشەممە، هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ واشنتن واژۆ بکات؛ چونکە ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی دۆناڵد ترەمپ و ئێران نایەوێت ئەم رووداوە بۆ بانگەشەی میدیایی و دەستکەوتی کەسیی ترەمپ بەکاربهێنرێت.
دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ، جەختی لەسەر واژۆکردنی رێککەوتنەکە لەم بەروارەدا کردووەتەوە، بەڵام تیمی دانوستانکاری ئێران دەڵێن؛ رێگا نادەن ئەم پرسە بکرێتە نمایشێکی سیاسی.
هەروەها سەرچاوە ئێرانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە رێککەوتنەکە هێشتا بە تەواوی نەگەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و داڕشتنەکەی تەواو نەبووە، بۆیە واژۆکردنی لەم کاتەدا مەحاڵە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی حوزەیرانی 2026 رێککەوتنێک واژۆ بکرێت و دەستبەجێ گەرووی هورمز بەڕووی هەموواندا بکرێتەوە