دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریی ئەگەری داخستنی لەناکاوی ئاسمانی عێراق دەدات

هەرێم نیوز

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لەوپەڕی وریاییدا بن و هۆشداریی دا لەوەی کە بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییەی سەر هەولێر، ئەگەری پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی ئاسمانی عێراق لە هەر کاتێکدا لە ئارادایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 7ـی 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەو هێرشە درۆنییانەی پێشتر کرانە سەر شاری هەولێر، پێویستە هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق لەوپەڕی ئامادەباشی و وریاییدا بن. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، دروستبوونی کێشە بۆ گەشتکردن و داخستنی ئاسمانی عێراق لە هەر کاتێکدا و لە ماوەیەکی کورتدا، چاوەڕوانکراوە.

وتەبێژی باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکی دەکرێت لەم کاتەدا گەشت بۆ عێراق نەکەن، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ململانێی چەکداری، نائارامیی مەدەنی، و سنوورداریی توانای باڵیۆزخانەکە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان.

 هاوکات داواش لە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی عێراق کراوە بە بەردەوامی چاودێریی میدیا ناوخۆییەکان بکەن و پابەندی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتە خۆجێییەکان بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP