دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی کۆیە - هەولێر شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگەی کۆیە - هەولێر، پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا ڕووی دا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی 7ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، لەسەر ڕێگەی کۆیە بۆ هەولێر ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا ڕووی داوە.

هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 هاوكات داوای لە سەرجەم شۆفێران کرد لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان و دەوروبەریان، بەتەواوی پابەندی هێماکانی شەقام و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ ببن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP