دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو دابینکردنی گاز دەست پێدەکاتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

هەرێم نیوز

کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو دابەشکردنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێدەکاتەوە و دۆخی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی 7ـی 2026، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٢ـی ئەمشەو گاز بۆ وێستگەکانی بەررهەمهێنانی کارەبا دابین دەکرێت و سبەی سێشەممە دۆخەکە بە تەواوی دەگەڕێتەوە ئاستی پێشتری.

 ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمپانیای (دانا گاز) کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاساییبوونەوەی گازی ماڵان و چارەسەرکردنی گرفتی کەمیی بەنزین دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت ئاشکرای کرد، بڕیاری داشکاندنی قەرزی کارەبای هاووڵاتییان لە ڕێککەوتی ١ـی ئابی ٢٠٢٦ـەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP