دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بانکی ناوەندیی عێراق ئامادەکاری بۆ گۆڕینی دراوی نیشتمانی و سڕینەوەی سفرەکان دەکات

هەرێم نیوز

 
بڵند محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بانکی نیشتمان ڕای گەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی بانکەکە لە قۆناغی کۆتاییدان و تاوەکو مانگی داهاتوو بەڕەسمی دەکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی 8ـی 2026، بڵند محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بانکی نیشتمان ڕای گەیاند کە سەرجەم قۆناغەکانی ئامادەکاریی لۆجستی، دابینکردنی شوێن، کەلوپەل و ڕێکارە ئیدارییەکان لە عێراقەوە جێبەجێ کراون و خولی ڕاهێنانی فەرمانبەرانی بانکەکەش بە کۆتا گەیشتووە.
 
سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی پڕۆسەی دەستبەکاربوونی بانکەکە، بڵند محەممەد ڕوونی کردەوە کە بەشێک لە کارەکانیان لە بانکی ناوەندی و حکومەتی فیدراڵییەوە دواکەوتبوون، بەڵام تاوەکو مانگی داهاتوو بانکەکە دەکرێتەوە.
 
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی بانکی نیشتمان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئۆفیسی سەرەکیی بانکەکە لە شاری هەولێر دەبێت و لە داهاتووشدا لقەکانی لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP