دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری جەنگی ئەمریکا:ئامادەی دەست پێکردنەوەی جەنگین

هەرێم نیوز

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە وتارێکدا لەبەردەم فەرماندەیی ستراتیژیی هێزەکانی ئەمریکا (STRATCOM)، نەخشەڕێگەی نوێی ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپی بۆ بەهێزکردنی سوپا و چاکسازیکردن لە دامەزراوە سەربازییەکاندا خستە ڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەی هەر سیناریۆ و ئەگەرێکن بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ.

لە بەشێکی وتارەکەیدا، وەزیری جەنگی ئەمریکا جەختی لەسەر یەکسانی و شایستەیی لەناو ڕیزەکانی سوپادا کردەوە و ڕای گەیاند کە چیتر ڕێگە بە سەرقاڵکردنی سوپا بە ئەندازیاریی کۆمەڵایەتی و بەرنامەکانی هەمەڕەنگی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی (DEI) نادرێت، و ئاماژەی بەوە دا کە ئەو جۆرە بەرنامانە تەنیا بۆ ناوەندە ئەکادیمییەکان دەست دەدەن، بەڵام لەناو پێکهاتەی سەربازیدا پێوەر تەنیا شایستەیی و لێهاتوویی دەبێت بە بێ ڕەچاوکردنی ڕەنگ و ڕەگەز.

هێگسێت هۆشداریی دا کە چەندین وڵات و نەیاری واشنتۆن لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پەرەپێدانی توانستەکانیان بە مەبەستی لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، هەر بۆیە داوای کردووە بودجەیەکی ١.٥ تریلیۆن دۆلاری تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی پێداویستییە سەربازی و ستراتیژییەکان دابین بکرین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP