دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

قوتابییەکی کورد پلەی یەکەمی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی لە بوارەکانی بیرکاری و شەترەنج بەدەست هێنا

هەرێم نیوز

قوتابییەکی کورد لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی (Mathis)ـی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا و توانی بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک نازناوی "پاڵەوانی پاڵەوانان" مسۆگەر بکات.

قوتابییەکی کورد بە ناوی (لاوی) توانیویەتی لەسەر ئاستی جیهان بەرزترین پلەی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی کە پێی دەوترێت "پاڵەوانی پاڵەوانان" بەدەست بهێنێت و بەسەر سەرجەم ڕکابەرە جیهانییەکانیدا سەربکەوێت.

ئەو پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە لەلایەن ڕێکخراوی (Mathis)ـەوە ڕێک خرابوو، کە تایبەتە بە پێشبڕکێکردن لە بوارەکانی بیرکاری، توانای هزری و شەترەنج بە زمانی ئینگلیزی. 

چالاکییەکەش کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئۆزبەکستان، ئەمساڵ لە وڵاتی تورکیا بەڕێوە چوو.

شایەنی باسە، ئەمە یەکەم جار نییە ئەو قوتابییە کوردە دەستکەوتی لەم شێوەیە تۆمار دەکات؛ بەڵکو ناوبراو ساڵی ڕابردووش بە هەمان شێوە ببووە پاڵەوانی جیهان لەو پێشبڕکێیەدا و بۆ ئەمساڵیش پارێزگاریی لە پێگەکەی خۆی کرد و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان هێشتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP