دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران و عومان پێشنیازی دروستکردنی ڕێڕەوێکی کاتی لە گەرووی هورمز دەکەن

هەرێم نیوز

ئێران و عومان پێشنیازێکی هاوبەشیان بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێکی کاتیی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز و پاککردنەوەی ناوچەکە لە مینە دەریاییەکان ئاشکرا کرد.

سێشەممە، 25ـی ئابی 2026، بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لە تاران لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

 بەپێی ئاژانسی هەواڵی عومانی، گفتوگۆکان چڕ بوونەتەوە لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە دەریاییەکان لە گەرووی هورمز، بە شێوازێک کە سەروەریی هەردوو وڵات بپارێزێت.

چوارچێوە پێشنیازکراوەکە دروستکردنی ڕێڕەوێکی کاتیی گەشتکردنی دەریایی هاوبەش و بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەکی هاوبەشی پاککردنەوەی مین لەخۆدەگرێت. 

هاوكات دانوستانە تەکنیکییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ڕێڕەوێکی هەمیشەیی و رێکخستنی شێوازی بەڕێوەبردنی گەرووەکە لە داهاتوودا بەردەوام دەبن.

 وەزیری دەرەوەی عومان گفتوگۆکانی بە بونیاتنەر وەسف کرد و هیوای خواست بەمزووانە ڕێکارەکانی گەڕانەوەی کەشتیوانی ڕابگەیەنرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP