دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری ڕاگەیاند

هەرێم نیوز  

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە، بەڕێوەبەریی خۆسەر و سەرجەم پێکهاتە سەربازی و مەدەنییەکانی سەر بەو ئیدارەیەی ڕاگەیاند.  

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی ئابی 2026، مەزڵوم عەبدی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەرکی سەربازیی هەسەدە کۆتایی هاتووە و لەمەودوا سەرجەم دامەزراوە، هێز و پێکهاتە مەدەنی و سەربازییەکان بەتەواوەتی تێکەڵی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت دەکرێن.  

فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەختیشی کردەوە، ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە و کارکردن و خەباتی داهاتوو لەسەر ئاستی سیاسی دەبێت لە پێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP