هەرێم نیوز
تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانپێدانانی فەرمی بە زمانی کوردی لە کەرتی پەروەردەدا، ڕێزلێنانێکی شایستەیە لە سەرکردایەتی و قوربانیدانی هاوبەشە کوردەکانمان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی ئابی 2026، تۆم باراک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی بەردەوامی سەرۆکی ئەمریکادایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەستنیشانکردنی پێگەی گرنگ بۆ هەریەک لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەنێو حکومەتی سوریادا، ڕێزگرتنە لەو ڕۆڵەی کورد لە پاراستنی سەقامگیریدا گێڕاویەتی.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، لەم پرۆسەیەدا براوە و دۆڕاو بوونی نییە، بەڵکو لایەنە ناکۆکەکان توانیویانە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەرێک بۆ بەهێزکردنی سەروەریی خاکی سوریا بدۆزنەوە لەسەر بنەمای یەک سوپا، یەک حکومەت و یەک دەوڵەت.