دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

فەرماندەی گشتیی هەسەدە: دەرهێنانی سوریا لە لیستی تیرۆر هەنگاوێکە بەرەو سەقامگیری

هەرێم نیوز

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، پێشوازی لە بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد بۆ دەرهێنانی سوریا لە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.

مەزڵوم عەبدی لە کاردانەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری دەرهێنانی سوریا لە لیستی تیرۆر، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ڕاستکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگە خۆش دەکات بۆ قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری، گەشەپێدان و کارکردن بۆ داهاتووی وڵاتەکە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەختیشی کردەوە کە ئەم بڕیارە دەستکەوتێکی گرنگە لە پێناو هێنانەدی ئاواتەکانی گەل بۆ ئاسایش، ئاشتی و خۆشگوزەرانی و تێپەڕین بەرەو داهاتوویەکی گەشتر.

 ئەم هەڵوێستەی عەبدی دوای ئەوە هات کە ئەمریکا بە فەرمی سوریای لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنا کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP