هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی حوسییەکانی بۆ سەر عەرەبستانی سعودیە کرد و ڕایگەیاند،، ئەو هەنگاوانە ئاسایشی مەدەنییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی 9ـی 2026، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوییکردەوە،، ئەنقەرە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عەرەبستانی سعودیە دووپات دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە ئەم جۆرە هێرشانە ئاستەنگ لە بەرامبەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان دروست دەکەن کە ئامانجیان گەیشتنە بە چارەسەری سیاسی بۆ ململانێکانی یەمەن.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە حوسییەکان کردووە،، دەستبەجێ بەکارهێنانی کردەوەی شەڕەنگێزانە ڕابگرن و پەنا بۆ ئارامی و گفتوگۆ ببەن.