دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

تێچوو و زیانەکانی جەنگەکە بۆ ئەمریکا ئاشکرا کران؛ زیاتر لە ۳۳ ملیار دۆلار زیان بە واشنتن کەوتووە

هەرێم نیوز

زیان و تێچووی جەنگی ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت؛ زۆربەی بنکەکانی ئەمریکا زیانیان پێگەیشتووە و جەنگەکەش زیاتر لە ۳۳ ملیار دۆلار لەسەر ئەمریکا کەوتووە.

زیانی ۳۳.٤ ملیار دۆلاری بۆ پێنتاگۆن
کەناڵی فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی نوێی پشکنەری گشتیی پێنتاگۆن بڵاویکردەوە، تێچووی جەنگی ئێران زیاتر لە ۳۳ ملیار دۆلار لەسەر ئەمریکا کەوتووە.
لە ڕاپۆرتەکەی فۆکس نیوزدا هاتووە، تێچووی جەنگی ئێران ۳۳.٤ ملیار دۆلارە، کە ۲۲.۳ ملیار دۆلاری تەنیا بۆ بەکارهێنانی چەک بووە و ۳.۷ ملیار دۆلاریشی زیانی تێکشکاندنی ئامێر و فڕۆکەکانی ئەمریکایە. ئەمە جگە لە زیانی ۱۸٤ ملیۆن دۆلاری کە بەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق، کوێت، عەرەبستانی سعودی و ئیمارات کەوتووە.

پێکان و تێکشکاندنی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە هەشت وڵاتدا
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات هێرشەکانی ئێران زیانی گەورەی بە بنکەکانی ئەمریکا لە هەشت وڵاتی ناوچەکە گەیاندووە و دەیان فڕۆکەی تێکشکاندووە یان زیانی پێگەیاندوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، زیانەکانی فڕۆکە و درۆنەکانی ئەمریکا بەم شێوەیەیە:
•چوار فڕۆکەی F-15E
•حەوت فڕۆکەی سووتەمەنیبەخشی KC-135
•یەک فڕۆکەی F-35A
•یەک فڕۆکەی A-10
•٣٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی MQ-9 (درۆن)

مەترسیی کورتهێنانی چەک و مووشەک
پێنتاگۆنیش هۆشیاریی داوە کە بەکارهێنانی زۆری مووشەک بووەتە هۆی کورتهێنانی ستراتیژی لە کۆگاکان و دەرکەوتنی کەموکوڕی لە زنجیرەی بەرهەمهێنانی چەکی وڵاتەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP