دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

موحسین رەزایی: هیچ دانوستانێك ناكرێت

هەرێم نیوز

موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە فەرمی بوونی هەر دانوستانێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ناچێتە نێو هیچ گفتوگۆیەکەوە تا ئەو کاتەی هەموو مەرجەکانی تاران بە تەواوەتی بەدی نەیەن.

هەڵوێستی تاران لەسەر پەیامەکانی کۆشکی سپی
موحسین ڕەزایی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، نابێت کەس بە پەیامە دژبەیەکەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵ ببێت کە جارێک دەڵێت دانوستان ناکەین و جارێکی دیکە دەڵێت ئامادەی گفتوگۆین.

ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا هاوکێشە و گرەوکردنەکانی تایبەت بە نەوت و گەرووە ئاوییەکان بە تەواوی گۆڕاون، و هەر هەوڵێکیش بۆ کۆنترۆڵکردنی زیانەکان، ڕێگری لە ڕوودانی ئەو پێشهاتانە ناکات کە لە داهاتوودا بەڕێوەن.

 

پاشخانی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن
لێدوانەکەی موحسین ڕەزایی دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ئێران دەیەوێت لەگەڵ واشنتن دانوستان بکات و بگاتە ڕێککەوتن.

لێدوانە توندەکانی تاران لە وەڵامی واشنتندا لە کاتێکدایە کە هەردوو وڵات لە کەنداو و گەرووی هورمز لە گرژی و ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی سەربازی و ئابووریدان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP