هەرێم نیوز
بەغدا بڕیاری خەرجکردنی بەشی هەشتەمی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە بڕی زیاتر لە ٧٦ ملیار دینار دا و بڕیارە پارەکە بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکدا دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، بڕیاری خەرجکردنی گوژمەی هەشتەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان درا. بەپێی ئامارەکان، بڕی گشتیی ئەم گوژمەیە بریتییە لە 76 ملیار و 294 ملیۆن و 184 هەزار دینار.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم بڕە پارەیە بەسەر هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا دابەش کراوە؛ پشکی پارێزگای هەولێر 24 ملیار و 815 ملیۆن دینارە، بۆ پارێزگای سلێمانی 29 ملیار و 93 ملیۆن دینار تەرخان کراوە، هەروەها پشکی پارێزگای دهۆکیش بریتییە لە 22 ملیار و 385 ملیۆن دینار.
لەم بارەیەوە، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕوونی کردەوە کە لەگەڵ ناردن و خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیەدا، هێشتا حەوت ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی ساڵی 2025ـی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا ماوە کە پێویستە بینێرێت.