هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە، بە دابەشکردنی مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و هێزەکانی دەڤەری یەک و دوو، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەهێنرێت.
ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن
بەپێی ئەو لیستەی کە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، مووچەی مانگی ئابی (هەشت)ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
• ئەنجومەنی ئاسایش
•دەزگای ئاسایش
• بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا ئەمنییەکان
•فەرماندەییی دەڤەری یەک و دوو