دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی بۆ فەڕەنسا: ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار جەزائیریتان کشتووە و داوای لێبووردنیشتان نەکردووە

هەرێم نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامێکی توندی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای دایەوە لەبارەی ڕەخنەکانی سەر مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕایگەیاند، پاریس ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی جەزائیری کشتووە و ئامادەش نییە داوای لێبووردن بۆ تاوانە کۆڵۆنیاڵییەکانی بکات.

کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئەیكس
عەباس عێراقچی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) ڕووی دەمەکەی کردە جان نوئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و نووسیویەتی: "ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی جەزائیری لە جەنگی سەربەخۆیی خۆیاندا لەسەر دەستی فەڕەنسا کوژران. کەمتر لە یەک لەسەر دەی ئەوان لەلایەن پاریسەوە تۆمار کراون، کە ڕەتیدەکاتەوە داوای لێبووردن بۆ تاوانە کۆلۆنیاڵییەکانی بکات."

ڕەخنەی توند لە هەڵوێستی فەڕەنسا
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی پەیامەکەیدا بۆ هاوتا فەڕەنسییەکەی دەڵێت: "دەست لە فرمێسکی تەمساحت هەڵبگرە. بێدەنگیت کاتێک ئەمریکا کۆمەڵکوژیی بەرامبەر بە منداڵانی قوتابخانەکانمان ئەنجام دا."





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP