دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

زیانەکانی ئەمەریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لە ٤٣ ملیار دۆلار تێپەڕی

هەرێم نیوز

بەپێی نوێترین خەمڵاندن و ڕاپۆرتە سەربازییەکان، تێچووی جەنگی ئەمەریکا دژ بە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٤٣ ملیار دۆلاری بۆ واشنتن لێکەوتووە، هاوکات مانگانەش ملیاران دۆلاری دیکە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانەوە خەرج دەکرێت.

خەمڵاندنی تێچووی گشتی لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە
ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە بەپێی خەمڵاندنەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٣ ملیار دۆلار لەسەر ئەمەریکا کەوتووە.

لە بەرانبەردا، نووسینگەی بودجەی کۆنگرێس خەمڵاندنەکەی بە ٣٨ ملیار دۆلار داناوە، جیا لەوەی کە مانگانە ٢ بۆ ٣ ملیار دۆلاری دیکەش زیان بە واشنتن دەگات. پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پێشبینیی کردبوو تا کۆتایی مانگی ئەیلوول قەبارەی تێچووەکان بگاتە ٣٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.

پشکی تەقەمەنی و کەرەستە لەناوچووەکان
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا وردەکاریی بەشێک لە خەرجی و زیانەکانی خستووەتەڕوو:
•قەرەبووی تەقەمەنی و کەرەستە: ٢٨ ملیار دۆلار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو تەقەمەنی و کەرەستانە تەرخان کراوە کە لە جەنگەکەدا بەکارهاتوون.
•کەرەستە زیانپێکەوتوو و ونبووەکان: ٤ ملیار دۆلار بۆ ئەو کەرەستە و کەلوپەلانە خەمڵێنراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا لەناوچوون یان ون بوون.

دابەشبوونی خەرجییەکان بەسەر بەشەکانی سوپادا
بەپێی بەڵگەنامە سەربازییەکان، تێچووی هێزە جیاوازەکانی سوپای ئەمەریکا بەم شێوەیە دابەش بووە:
•هێزە ئاسمانییەکان: ٦ ملیار و ٦٠ ملیۆن دۆلار
•هێزە دەریاییەکان: ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار
•هێزەکانی وشکانی: ١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP