دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا هاوڵاتیانی ئاگادار دەکاتەوە

هەرێم نیوز

باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادارکردنەوەیەکی ئەمنیی هاوئاهەنگکراویان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتوووە، بەهۆی ئاڵۆزی و تەنگژەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، دۆخی ئەمنی هێشتا ئاڵۆزە و ئەگەری هەڵکشانی پێشبینینەکراوی بارودۆخەکە هەیە.

هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان
بەپێی ئاگادارکردنەوەکە، ئەو ئەمریکییانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، پێویستە ئەوپەڕی پلەکانی ئاگایی و وریایی پیادە بکەن، لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتی فڕۆکەخانەکان، داخستنی ئاسمانیی و دروستبوونی ئاڵۆزی لە جووڵەکانی گەشتکردندا.

لیستی ئەو وڵاتانەی هۆشداریی گەشتنەکردنیان بۆ دەردەکەرێت
باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا داواشیان لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کردووە کە گەشت نەکەن بۆ ئەم وڵات و ناوچانە:
ئێران، لوبنان، سوریا، یەمەن، غەززە، سعودیە، بەحرێن، عێراق، عومان، قەتەر، کووەیت و ئوردن.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP