دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆم باراک: گەڕاندنەوەی سەربازگەی زیلکان خزمەت بە سەروەریی عێراق و ئاسایشی تورکیا دەکات

هەرێم نیوز

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی ئەنقەرە بۆ ڕادەستکردنەوەی سەربازگەی زیلکان بە بەغدا خزمەت بە سەروەریی عێراق و ئاسایشی تورکیا دەکات و وەک خاڵێکی وەرچەرخان وەسفی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی 9ـی 2026، تۆم باراک لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، مێژوو بە دەگمەن خاڵە وەرچەرخانەکانی خۆی ڕادەگەیەنێت، بەڵکوو لە بێدەنگیدا تارەکانی دەچنێت.

 ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە، هەنگاوی ئەنقەرە بۆ گەڕاندنەوەی سەربازگەی زیلکان بۆ ژێر کۆنتڕۆڵی بەغدا - بەپێی میکانیزم و خشتەیەکی کاتیی ڕێککەوتوولەسەر - یەکێکە لەو تارانەی کە مێژوو دەینەخشێنێت.

لە درێژەی پەیامەکەیدا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە لە یەک کاتدا خزمەت بە سەروەریی خاکی عێراق و ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دەکات. 

هاوکات پێی وایە، ئەوەی لە دوورەوە وەک ئاژاوە و ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەردەکەوێت، لە ڕاستیدا وێنەی ناوچەیەکە کە سەرقاڵی بنیاتنانی سیستەم و نەزمی نوێی خۆیەتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP