دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییەکی ترسناک لە بێڵ گەیتسەوە: ژیریی دەستکرد دەتوانێت ملیارێک مرۆڤ لەناوببات

هەرێم نیوز

بێڵ گەیتس، ملیاردێری ئەمریکی و هاودامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، هۆشدارییەکی کەمهاوتا و توندی لەبارەی پەرەسەندنی خێرای ژیریی دەستکرد دا و رایگەیاند کە لە کۆتاییدا ئەم تەکنەلۆژیایە دەکرێت بەرپرسیار بێت لە گیانلەدەستدانی "یەک ملیار مرۆڤ".

گەیتس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی NBC، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ژیریی دەستکرد ئەوەندە بەهێزە تەواوی مرۆڤایەتی لەناو ببات، گوتی: "بەدڵنیاییەوە ژیریی دەستکرد هێندە بەهێزە کە دەتوانێت زنجیرە ڕووداوێک بجوڵێنێت و بخوڵقێنێت کە ببێتە هۆی کوژرانی یەک ملیار کەس."

ئەم گەورە سەرمایەدارەی بواری تەکنەلۆژیا ئاماژەی بە مەترسیی تێکەڵبوونی ئەم هێزە لەگەڵ کەسانی خراپەکار کرد و گوتی: "لە مێژوودا هەرگیز چەکێک نەبووە هێندەی ئەو کاتە بەهێز بێت کە کەسانی خاوەن نیەتی خراپ بە نوێترین ئامرازەکانی ژیریی دەستکردەوە چەکدار دەبن."

لەبارەی پێویستیی یاسادانان و سنووردارکردنی ئەم بوارەش، گەیتس جەختی کردەوە: "هیچ کەسێک پێیوانییە ڕێکخستنی خۆبەخۆ و ناوخۆیی بەس بێت، بەڵکو پێویستمان بە یاسادانەران، دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا و سیاسەتمەدارانە تاوەکو میکانیزمی چاودێری و پاراستنی پێویست دیاری بکەن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP