هەرێم نیوز
نوسینگەی هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی حکوومەتی عێراق سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ڕێگە بە ئەنجامدانی ٤٠ گەشتی ئاسمانیی ڕۆژانە بۆ کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێران دەدات، هادی عامری سوپاسی ئەو هەوڵانە دەکات کە لەلایەن عەلی زەییدییەوە دراون و بوونەتە هۆی گەڕانەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف.
پەیوەندیی مێژوویی و هاوپشتیی بەردەوام
لە ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی ڕێکخراوی بەدردا هاتووە: "جەخت دەکەینەوە بنەمای عێراق لەسەر هاوپشتی و پێکەوەگرێدان و ئەو پەیوەندییە مێژووییانە دامەزراوە کە گەلی عێراق و ئێران کۆ دەکاتەوە، لەگەڵ پردگەلێکی درێژخایەن کە هەرگیز پچڕانیان تێدا ڕوو نادات."
پەیوەندیی دانەبڕاوی بەغدا و تاران
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر قووڵیی پەیوەندییەکان کراوەتەوە و ڕاگەیەندراوە کە ئێران و عێراق ناتوانن لە یەکتر جیا بببنەوە.