هەرێم نیوز
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سۆران رایگهیاند، تۆمهتبارێكیان دهستگیركردوه كه به فێڵكردن لهڕێگهی كارتی بانكییهوه موچهی هاوڵاتیانی بردوه.
بهڕێوبهرایهتی پۆلیسی سۆران، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، لە ڕێکەوتی ١٩/١٠/٢٠٢٦، هاوڵاتییەک سکاڵایەکی لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران تۆمار کرد، کە تێیدا ڕایگەیاندبو لە کاتی سەردانکردنی یەکێک لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە شاری سۆران، بە مەبەستی وەرگرتنی موچەی پێشمەرگایەتی، کەسێک بە بیانوی شارەزایی لە ڕاکێشانی پارە، کارتی بانکییەکەی وەرگرتوە و بە بیانووی نەبوونی پارە لە ئامێرەکە، کارتەکە و ژمارەی نهێنییەکەی گەڕاندوەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا کارتی بانکییەکی تری پێداوە کە پێشتر بە هەمان شێوە لە هاوڵاتییەکی تری شاری سۆران وەریگرتوە، دواتریش موچەی سکاڵاکارەکەی بەو کارتە ڕاکێشاوە و بردویەتی.
پۆلیس وتوشیهتی، دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە و کردنەوەی پەڕاوێکی لێکۆڵینەوە، بە ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیارییەکانیان دەستپێكردوە و توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ا.ا.ح) دەستنیشان بکەن. دواتر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیرکراوە.
وهك پۆلیس هێمای بۆ كردوه، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تۆمەتبار دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەدا ناوە و ئاشکرایکردوە کە مەبەستی ئەوە بوە بە هەمان شێوە موچەی چەند هاوڵاتییەکی تریش ڕابکێشێت. هەروەها، لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەند کارتێکی بانکیی هاوڵاتیانی تریشی پێوه بوه و دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئهوهشی خستۆتهڕو، تۆمەتبار لە ئێستادا بە پێی مادەی (٤٥٦)ی یاسای سزادان ڕاگیراوە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری بەردەوامن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران داوای لە هاوڵاتیان كردوه لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی (ATM)، وریایی تەواو بەکاربهێنن و کارتی بانکی و ژمارەی نهێنییەکانیان بە هیچ کەسێک نەسپێرن. هەروەها، داواشی لەو هاوڵاتییانە كردوه کە توشی حاڵەتێکی لەم شێوەیە بون، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران بکەن و سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن.