دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی دارستان پێنج کەسی بە تۆمەتی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی دەستگیر کرد

هەرێم نیوز

مەفرەزەیەکی بەش سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ، لە ئەنجامی چاودێرییەکی ورددا، پێنج تۆمەتباریان بە تۆمەتی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی لە شاخی سەگرمە دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان/قەرەداغ بڵاوی کردەوە که دوای 16 کاتژمێر چاودێری و بەدواداچوونی ورد لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشەوە لە شاخی سەگرمە لە سنووری گوندی خاوێ، پێنج تۆمەتبار دەستگیر کران کە بەپێی زانیارییەکان بۆ ڕاوکردنی بزنەکێوی چووبوونە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورە.

لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر چەندین چەک و کەرەستەی ڕاوکردندا گرت،، کە پێکهاتبوون لە: کەروێشکێکی کێوی ڕاوکراو، دوو چەکی کلاشینکۆف، دوو تاپڕی جۆری تورکی، سێ مەغزەن، 94 فیشەک و چوار فیشەکی نەتەقێنراو، دوو چەقۆ، لایتێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری دێر.

لە کۆتاییدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی لە ئێستادا ڕاگیراون بۆ ئەوەی ڕکاری یاساییان بەرامبەر پەیڕەو بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP