دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایشی هەولێر شۆفێرێکی گواستنەوەی قوتابیان بە تۆمەتی "کاری نەشیاو" دەستگیر دەکات

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند که پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دروستبوونی کاردانەوەی فراوان، شۆفێرێکی گواستنەوەی قوتابیان بە تۆمەتی «کاری نەشیاو» دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە که بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبارەکە بە ناوی (د. ل. ع.) دەستگیر کراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەستی پێ کردووە.

لە لایەکی ترەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر داواکارییەکی ئاراستەی هاووڵاتییان کرد و ڕایگەیاند که هەر خێزان و خانەوادەیەک پێشتر هەمان کێشەی لەگەڵ ئەو شۆفێرەدا هەبووە و سکاڵای یاسایی هەیە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکەی و تەواوکردنی ڕکاری یاسایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP