دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو برا گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز

دوو برا، کە کرێکار بوون و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن، لە کۆگایەکدا لە سەر ڕێگای گوێڕ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ڕايگەیاند که دوو کرێکار کە برای یەکترن لە کۆگایەکدا لە سەر ڕێگای گوێڕ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لە دەست داوە.

هاوکات، سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادیی هەولێر ئەوەی پشتڕاست کردەوە که تەرمی هەردوو کرێکارەکە بەڕێ کراون بۆ پزیشکی دادی و توێکارییان بۆ دەکرێت تاوەکو ڕێکارە پێویستەکان ئەنجام بدرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP