دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم شەش کۆچبەری دەڤەری ڕاپەڕین لە لیبیاوە دەگەڕێنێتەوە

هەرێم نیوز
⠀
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەرکی خۆی شەش گەنجی کۆچبەری دەڤەری ڕاپەڕین لە وڵاتی لیبیاوە دەگەڕێنێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
⠀
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی 10ـی 2026، پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو شەش کۆچبەرە کوردە بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بەڕێوە چوو.
⠀
ئەو گەنجانە پێشتر لە کاتی هەوڵدانیان بۆ کۆچی نایاسایی بەرەو ئەورووپا لە ڕۆژهەڵاتی تەرابلوس دەستگیر کرابوون.
⠀
کۆچبەرە گەڕاوەکان کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی هەولێر و کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانیش گەڕاونەتەوە ناو کەسوکاریان.
⠀
بەپێی وتەی کەسوکاریان، ئەو گەنجانە لە لیبیا دۆخیان بەراورد بە کۆچبەرانی دیکە باشتر بووە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان و ڕفاندن نەبوونەتەوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیریی دۆخی دەروونییانەوە پێشوازی لە میوان ناکەن.
⠀
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە ڕێگەی وڵاتی لیبیاوە هەوڵی گەیشتن بە ئەورووپا دەدەن و بەهۆی ناسەقامگیریی ئەو وڵاتەشەوە زۆرجار ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و ڕفاندن دەبنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP