دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەکانی کوردستان دەکەین و گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی پێکهاتە و چین و توێژەکانی دەڤەری بادینان کۆ بووەوە.

پێزانین بۆ خەباتی خەڵکی بادینان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانیدانی پڕ لە سەروەریی خەڵکی دەڤەرەکە کرد لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا، و دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێت بە شێوەیەکی شایستە خزمەتی خەڵکی ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەکانی کوردستان بکات بێ جیاوازی.

پەرەپێدانی ئابووری و پشتگیریکردنی جووتیاران
سەرۆکی حکوومەت هەروەها باسی لە پێگەی گرنگی دەڤەرەکە کرد لە ڕووی ئابووری، گەشتوگوزار و کشتوکاڵەوە. لەم بارەیەوە جەختی کردەوە کە لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەم و بەروبوومی ناوخۆیی دراوە و کار بۆ یارمەتیدانی جووتیارانی کوردستان و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانیان کراوە.

پاشان لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی سەرنج، تێبینی و پێشنیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP