هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای حکوومەتی فیدراڵ بە مەبەستی بەهێزکردنی هەماهەنگی و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر دۆسیە هاوبەشەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
پێکهاتەی شاندی فیدراڵ و پێشوازی لە زاخۆ
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، شاندە فیدراڵییەکە بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ بۆ کاروباری وزە، و بە ئەندامیەتیی هەریەک لە باسم محەمەد، وەزیری نەوت و عەلی سەعد، وەزیری کارەبا دەبێت؛ هەروەها سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران، بریکاری وەزارەتی دارایی، بریکاری وەزارەتی نەوت و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکە یاوەری شاندەکەن.
شاندەکە لە شاری زاخۆ لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێ دەکرێت.
کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم و دۆسیە هاوبەشەکان
دواتر شاندە فیدراڵییەکە لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە کە پێک هاتوون لە محەمەد کەمال، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و چەند بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی.
ئامانجی سەردان و کۆبوونەوەکە برتیییە لە هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی باشتر سەبارەت بە دۆسیییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو حکوومەت، بەتایبەتی لە کەرتی وزە، نەوت و دارایی.